لە نافیعەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «ئیبن عومەر دەستەکانى پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دادەنا (لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن)»، و(ئیبن عومەر -عبداللەی کوڕی عومەر-) دەیووت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شێوازەى ئەنجامدەدا». صەحیحە - ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە نوێژخوێن دەستەکانى لە پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دادەنێت لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن، بەڵام ئەمە پێچەوانەى فەرموودەى وائیلی کوڕی حیجرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە نوێژخوێن کاتێک دەچێت بۆ سوجدەبردن دەبێت ئەژنۆکانی لە پێش دەستەکانى لەسەر زەوی دابنێت. وئەم بابەتە ئیجتیهادیە وبە پێی کۆششی زانایان مەسەلەکە فراوانە؛ بۆیە هەندێک لە زانایان بژاردەیان داوەتە نوێژخوێنان بۆ ئەنجامدانى هەرکامێکیان بێت، یان لەوەیە بەهۆی لاوازى هەردوو فەرموودەکە بێت یان لەوەیە بەهۆی پێچەوانەى هەردوو فەرموودەکە بێت ونەتوانرێت یەکێک بە پەسەندتر لەوی تر دابنرێت؛ وسەرەنجام: بابەتەکە فراوانە ونوێژخوێن بژاردە لای خۆیەتی بۆ ئەنجامدانى هەرکامیان بێت.