خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بەندەکانى دەیەوێت هۆکارەکانى لێخۆشبوون بۆ بەندەکانى ئاسان بکات، بۆیە ئامۆژگاری کراوە بە شوێنکەوتنی جەنازە ونوێژکردن لەسەری، چونکە ئەم نوێژە نزای بۆ مردووەکە تێدایە وشەفاعەتە بۆی بۆ ئەوەى خواى گەورە ڕەحمی پێبکات ولێی خۆش بێت. ئەوەى نوێژی لەسەر بکات ئەوا چیایەک پاداشتی بۆ هەیە وئەوەى شوێنی جەنازەکە بکەوێت هەتاوەکو لە گۆڕ دادەنرێت ئەوا دوو شاخە (چیایە) پاداشتی بۆ هەیە، وئەمە بڕێکی زۆر مەزنی پاداشتە مەگەر تەنها خواى گەورە بزانێت بڕەکەى چەندێکە. کاتێک هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ماناى (قیرات)یان لە لا شاراوە بوو پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش واتاکەى بۆیان نزیک کردەوە کە قیرات وەکو چیایەکی مەزن وایە، چونکە جێبەجێکردنی مافى برای مسوڵمان ونزا کردن بۆی ودڵدانەوە وسەرەخۆشی تێدایە بۆ کەسوکارى مردووەکە وجگە لەمانەش لە چاکەکاری.