لە هەموو ئومەتێکدا پیاوێک هەیە بە خاوەن سپاردە وئەمانەت پارێز بەناوبانگە زیاتر لە ئەوانى تر، ولە بەناوبانگترینی خاوەن ئەمانەتەکان لە نێو ئەم ئومەتەدا ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ئەگەرچیش ئەمانەت سیفەتێکی هاوبەشە لە نێوان ئەو وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەڵام مەبەستی فەرموودەکە ئەو مانایە دەدات کە ئەمانەت پارێزی ئەو زیاترە.