ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە بازاڕێک لە بازاڕەکانی مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت وئەبو هورەیرەیش ڕۆیشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ ماڵی فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- وپرسیاری کرد سەبارەت بە حەسەن -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: لە کوێیە بچکۆلەکە -سێ جار-؛ بانگی حەسەنی کوڕی عەلیم بکەن، حەسەنی کوڕی عەلی هەستا وڕێی دەکرد وملوێنکەیەکی* لە ملدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی درێژ کردەوە بۆئەوەى باوەش بە حەسەندا بکات، وحەسەنیش دەستی درێژکردەوە بۆئەوەى باوەش بە پێغەمبەری خودا بکات -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، ئەبو هورەیرە ووتی: هیچ کەسێک وەکو حەسەنی کوڕی عەلی لە لام خۆشەویست نەبوو، پاش ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرموو. *(ملوێنکەیەک -السِّخَاب:سیخاب-: جۆرە ملوێنکەیەکە لە بۆنی قەرەنفول یان خەرز دروستدەکرێت، ئاڵتون وزیوی تێدا نییە)