هەرکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بکردایە لە نوێژی جەماعەت وبیویستایە نوێژەکەى درێژ بکاتەوە (واتا: ئایەتی زیاتر بخوێنێت وزیاتر لە حاڵەتەکانى تری ناو نوێژکردن بمێنێتەوە)، گوێی لە دەنگی گریانی منداڵ دەبوو؛ ئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە نوێژەکەى کورت بکاتەوە بۆئەوەى درێژکردنی نوێژەکە دایکی منداڵەکە تووشی ناڕەحەتی نەکات چونکە دەبێت خەریکی منداڵەکەى بێت کاتێک دەگری.