ئەم فەرموودەیە ئادابێک لە ئادابەکانى خواردن ڕووندەکاتەوە لەسەر دەوریەکی گەورە یان بچووک بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە خواردن لە لێوارەکانى دەوریەکەوە -قاپەکەوە-، ونابێت لە ناوەڕاستیەوە خواردن بخوات؛ چونکە بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، ولە بەرەکەتی خواردن ئەوەیە: - خواردنێکی کەم بەشێکی خەڵکانێکی زۆر بکات. - بەردەوامی خواردنەکە؛ ئەگەر هەندێک لە خواردنەکە نەخورا بێت ئەوا بە پاکی دەمێنێتەوە چونکە دەستی لێنەدراوە، بۆیە ئەوانەى لە پاشدا دێن دەتوانن بیخۆن وسوودی لێوەربگرن، بەڵام ئەگەر لە ناوەڕاستەوە خواردن دەستپێبکات؛ ئەگەر کەسێک لە پاشی بێت ناتوانێت بیخوات چونکە تێکەڵ بووە بەسەریەکدا ولەوەیە نەفسی حەزی لێنەکات، بۆیە خواردنەکە فڕێدەدرێت ئەگەرچیش زۆر بێت.