ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر موجاهید پێویستی بوو لەو خواردنە بخوات کە کۆکراوەتەوە لە دەستکەوتەکانى جەنگ؛ ئەوا بۆی هەیە، بە بێ ئەوەى هیچی بۆ خۆی لێ هەڵگبرێت، بەڵکو بە پێی پێویست لێی دەخوات بە بێ زیادەڕۆیی وپاشان دەڕوات، بەڵام هەڵگرتنی وپاشەکەوت کردنی بۆ خۆی لە دزی کردنە -غلولە-، بەڵام خواردن لێی بە پێی پێویست بە دزی کردن لە دەستکەوتی جەنگ -غلول- دانانرێت، بەڵکو نەهی کراوە لە بردن لە دەستی جەنگ بە شێوەیەک تەنها بۆ خۆی بیبات وبرا موجاهیدەکانى بێ بەش بکات، بەڵام ئەگەر کەسانی تر بەشدار بن لەگەڵیدا لە خواردن ومیوەکان ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نییە چونکە ڕێگەپێدراوە.