لە ئوم سەلەمەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە (ئەو شیرە) نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش (تەمەنی) لەشیرگرتنەوە بێت». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەو شیرپێدانە دەبێت هۆی مەحرەمیەت دروستبوون ئەگەر شیرەکە گەیشتبێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە وپڕی بکاتەوە، بەڵام شیرپێدانى کەم کە ئەمە ناکات نابێتە هۆی مەحرەمیەت دروستبوون لە نێوان منداڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە، بۆیە ئەو شیرپێدانەى کە کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی مەحرەمیەت ئەوەیە لە کاتی منداڵیدا (خوار تەمەنی دوو ساڵیدا) بێت؛ واتا پێش ئەوەى منداڵەکە لە شیرپێدان ببڕێتەوە.