خێزانی روفاعەی قورەزی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى سکاڵا بکات سەبارەت بە حاڵی خۆی، وپێی ووت کە ئەو خێزانی روفاعە بووە، وسێ جار تەڵاقی داوە، ئەمیش وا دەکات تەڵاقەکە پوچەڵ نەبێتەوە، وهاوسەرگیری کردووە لەگەڵ عبد الرحمان کوڕی زەبیر؛ نەیتوانى جیماعی لەگەڵدا بکات (بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت چونکە لێرەدا باس نەکراوە)، ئەویش تەڵاقی دا، مێردی یەکەم (روفاعە) ویستی دیسانەوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بدات، وپرسياری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەمە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد وقەدەغەی کرد کە هاوسەری یەکەم دیسانەوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، وپێی ووت دەبێت بۆئەوەى حەڵاڵ بێت بۆ (روفاعە) دەبێت مێردی دووەم جیماعی لەگەڵدا بکات، پاشان ئەگەر مێردی دووەم بە ویستی خۆی تەڵاقی دا؛ ئینجا حەڵاڵ دەبێت بۆ مێردی یەکەم.