ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نوێژانەى قورئان بە نهێنی دەخوێندرێت وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ سورەتی -الفاتحة- وسورەتێکی تری دەخوێند لە ڕکاتى یەکەم ودووەم، ولە ڕکاتی سێیەم وچوارەم تەنها سورەتی -الفاتحة-ی دەخوێند، وهەندێکجار ئاساییە دەنگ بەرز بکرێتەوە لە کاتی خوێندنی ئایەتەکان بۆ فێرکردن، وهەروەها سونەت ئەوەیە ماوەى خوێندن و وەستان لە ڕکاتی یەکەم زیاتر بێت لە ڕکاتی دووەم لە نوێژەکاندا.