عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی غوسڵی (خۆشۆردنی) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات کاتێک بیویستایە خۆی بشوات لە پاش لەشگرانی، سەرەتا دەستەکانی دەشۆرد بۆئەوەی پاک بن کاتێک دەیەوێت ئاو بهێنێت، وپاش ئەوە دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتنی بۆ نوێژکردن. چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مووی زۆر بوو (مووی ڕیشی وقژی)؛ دەستی تەڕ دەکرد ودەیهێنایە نێو مووەکانی هەتا دڵنیا دەبوو کە هەموو مووەکانی تەڕ کردووە وئاو گەیشتووە بە پێستی ژێرەوەی مووەکانی قژ وڕیشی، پاش ئەمە سێ جار ئاوی دەکردە سەریدا وپاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وشۆردنی پێیەکانى دوادەخست بۆئەوەى کۆتا ئەندام بێت کە بیشوات، لەگەڵ ئەم غوسڵە تەواو وکامڵەش؛ ئەوا تەنها یەک سەتڵ (تەشت) ئاو یان کەمتریش بەس بوو بۆئەوەی خۆی پێ بشوات.