بنچینەى لە گرێبەستی هاوسەرگیری ئەوەیە کە جێبەجێ نابێت هەتاوەکو مارەییەکە بە ئافرەتەکە دەدرێت بەرامبەر ئەم چێژوەرگرتنە لە لایەن مێردەکەیەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە مارەیی کردنی جاهیلیەت، کە سەرپەرشتیارەکانی ئافرەت (لە باوک وبرا وکەسە سەرپەرشتیارەکانی تری) ستەم لە کچەکانیان دەکەن، مارەیان دەکەن لە پیاوێکی تر بە بێ ئەوەى مارەییان پێبدرێت بۆئەوەى بۆ خۆیان سوودی لێوەربگرن، بەڵام ئەوان کچەکانیان بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردن وڕازیکردنی ئارەزووەکانیان، بۆیە کچەکەى پێشکەش دەکات بە پیاوێکی تر لە بەرامبەردا ئەویش هەمان ستەم دەکات وکچەکەی خۆی پێشکەشی ئەو دەکات بە بێ هیچ مارەییەک لە نێوانیاندا، ئەمە ستەمە ومارەیی کردن وچێژ وەرگرتنە لە ئافرەت لەسەر ڕێبازێک کە خواى گەورە حوکمی لەسەر نەداوە، وهەر هاوسەرگیرییەک بەم شێوەیە بێت -ژن بە ژن- بێت بە هەموو شێوەیەک حەرامە لە شەریعەتی ئیسلامدا.