لە موتەفریفی کوڕی عبداللەوە دەڵێت:«من وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژمان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد*، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیرەی دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە (مەبەست دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژە) تەکبیرەی دەکرد، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد، عیمران دەستەکانمی گرت و ووتی: ئەو نوێژی موحەمەدی بە بیرهێنامەوە -صلى اللە علیە وسلم-، یان ووتی: هاوشێوەى نوێژی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا». *(تەکبیرەى دەکرد: واتا دەیووت -الله أکبر-) صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى دروشمی نوێژکردنی تێدایە: ئەمیش بریتیە لە داننان بە مەزنی وشکۆداری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ بە ووتنی: (الله أکبر). موتەفریفی کوڕی عبداللە دەیگێڕێتەوە کە ئەو وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژیان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد*، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیری دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە (مەبەست دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژە) تەکبیرەی دەکرد، زۆر لە خەڵکی وازیان لە ووتنی: (الله أکبر) هێنا بوو لەم حاڵەتانەدا، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد، عیمران دەستەکانمی گرت و ووتی: شێوازی عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- شێوازى نوێژی موحەمەدی بە بیرهێنامەوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە لەو حاڵەتانەدا تەکبیرەی دەکرد.