لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حوکمی بەرپرسیارێتی دەکات بەرامبەر ئەو شتانەى بەهەدەرچووە یان زیان وکەموکورتی بەرکەوتووە بەهۆی ئاژەڵ یان بەهۆی بیرەوە یان بەهۆی کانزاکانەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: ئەگەر هەرکەسێک زیانی بەربکەوێت بەهۆی ئاژەڵ ئەوا هیچ کەسێک لێی بەرپرسیار نییە ونابێت نرخی ئەو زیانەى بۆ بداتەوە ئەگەر خاوەنەکەى کەمتەرخەم نەبووبێت لە چاودێری کردنی ئاژەڵەکەى، بەهەمان شێوە ئەگەر کەسێک بکەوێتە ناو بیرێکەوە یان بەهۆی بیر وسەرچاوەیەکی ئاو زیانی بەربکەوێت وتیا بچێت؛ ئەوا خاوەنی ئەو بیرە بەرپرسیار نییە، چونکە ئاژەڵ وبیر وسەرچاوەى ئاو ناکرێت زەمانەت بکرێت بۆ دانەوەى نرخەکەی وپارە بەو کەسەی زیانی بەرکەوتووە بەهۆیانەوە وبەهەمان شێوە خاوەنی ئەم شتانەش بەرپرسیار نین ئەگەر کەمتەرخەم نەبوو بێت لە چاودێری کردنیان، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە کرد هەرکەسێک کە خەزێنە وکانزاى بەنرخی دۆزیەوە زۆر یان کەم بێت ئەوا دەبێت یەک لەسەر پێنجی ببەخشێت بە (خانووی سامانى مسوڵمانان -بە حکومەتی فەرمانڕەوای مسوڵمان-)؛ چونکە بەدەستیهێناوە بە بێ ماندوو بوونێکی زۆر، وئەوەى دەمێنێتەوە بۆ خۆی دەبێت.