پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە ڕوخسەتی پێداوە سەبارەت بە گێڕانەوەی وەسفێک سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانى خودا لەوانەى عەرشیان هەڵگرتووە وعەرشیش لە مەزنترین دروستکراوەکانی خودایە، ودووری نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى ئەم فریشتەیە (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە بە سەفەرکردن لەسەر ئەسپێکی خێرا.