لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە هیشامی کوڕی حەکیم بوو سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا مابوو، منیش گوێم لە خوێندنەوەکەى گرت، بە شێوازی جیاوازی تر دەیخوێندنەوە لەکاتێکدا پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- ئەو شێوازی خوێندنەوانەى فێری من نەکردووە، خەریک بوو؛ هێرش بکەمە سەری لە ناو نوێژدا، چاوەڕێم کرد هەتاوەکو سەلامی دایەوە، پاشان بە جلەکەى یان جلەکەم گرتم (لە ملیەوە بۆئەوەى نەڕوات)، ووتم: کێ فێری کردیت ئەم سورەتە بخوێنیتەوە؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووم، ووتم: درۆت کرد، والله پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم سورەتەى فێری من کرد کە گوێم لێبوو تۆ خوێندتەوە، بۆیە چووم وبردم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، من گوێم لە ئەمە بوو کە سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند؛ تۆ ئەو خوێندنەوەت فێری من نەکردووە، لەکاتێکدا تۆ منت فێری خوێندنەوەى سورەتی -الفرقان- کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر؛ وازی لێبهێنە، ئەی هیشام؛ بخوێنە»، ئەو خوێندنەوە بوو کە من گوێم لێبوو خوێندیەوە -لە کاتی نوێژدا-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بخوێنە ئەی عومەر»، منیش خوێندم، فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان». *(حەوت شێوە: یان حەوت شێوەزار -خوێندنەوە- یان حەوت حوکم؛ ومەبەست بۆ ئاسانکارییە چونکە شێوەزاری ناوچەکان جیاواز بوو بۆیە لەسەر هەندێک شوێن قورس بوو خوێندنەوەى هەندێک پیت وجوڵەى سەر وشەکان؛ مەبەست ئەوە نییە هەموو وشە وڕستەکانى قورئان لەسەر حەوت شێوە دەخوێندرێنەوە بەڵکو خوێندنەوەى هەندێک وشەی کەم دەگرێتەوە کە ئەحکامەکانى تەجوید لە خوێندنەوەى دەگۆڕێت یان چەند وشەیەکی زۆر کەم بە شێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە کە مانایەکی نزیک دەدات؛ ووتراوە: مەبەست لەڕاستیدا ژمارەکە نییە بەڵکو مەبەست ئاسانکارییە لە خوێندنەوەدا بۆئەوەى مرۆڤ زۆر لە خۆی نەکات وزۆر قووڵ نەبێتەوە لە ئەحکامەکانى تەجوید)
صەحیحە -
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری