لە ئەبی مەسعودی بەدریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچوار کەسی دیکەی بۆ داوەتکردنێکی خواردن بانگکرد، پیاوێکی تریش شوێنیان کەوت، وکاتێک گەیشتە لای دەرگاکە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت ڕوخسەتی پێبدە (بۆئەوەی لە داوەتکردنەکە بەشدار بێـت)، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە»، (خاوەن داوەتکردنەکە) ووتی: بەڵێ ڕوخسەتی پێدەدەم ئەی پێغەمبەری خودا. صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

Explanation

پیاوێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێنج لە هاوەڵانی داوەتکرد بۆ خواردنێک، وپیاوێکی تر شوێنیان کەوت وبوون بە شەش کەس، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای ماڵی ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو؛ ڕوخسەتی لەو کەسە وەرگرت کە میوانداریانی کرد، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت ڕوخسەتی پێبدە -بۆئەوەی لە داوەتکردنەکە بەشدار بێـت-، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە)، ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو ڕوخسەتی پێدا وەکو ڕێزگرتنێک لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى لەگەڵیدا بوون.