موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- لەو ساڵەی حەجی تێدا ئەنجامدا، لەسەر مینبەر پەلکێک قژی پێ بوو (بەرزی کردەوە) کە تێکەڵ بوو بەسەر یەکدا، لە نێو دەستی پاسەوانێکی بوو بۆیە ئەویش هێنای و بە خەڵکی مەدینەى ووتی: ئەی خەڵکی مەدینە کوا زاناکانتان؟ ئەمیش بۆ نکۆڵی لێکردنیان بەهۆی ئەوەى ئەم ئینکاری لەم خراپەیە ناکەن وبێئاگان سەبارەت بە گۆڕینی حوکمەکان، پاشان -ڕەزای خواى لێبێت- پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووە خواى گەورە بەنی ئیسرائیلی لەناوبرد کاتێک ئافرەتەکانیان ئەم پەلکە دەستکردەیان بەکارهێنا یان قژی کەسێکی تریان بەست بە قژی خۆیانەوە، هەموویان لەناوچوون؛ چونکە ڕازی بوون لەسەر ئەم خراپەیە وزۆر کاری خراپەى تر.