لەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە تاعون، ئەویش پێی فەرموو کە تاعون سزایەکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر هەربەندەیەک خۆی بیەوێت. ئینجا ئەگەر تاعونێکی دیاریکراو بێت یان پەتایەکی گشتی بێت وەکو کۆلێرا ونەخۆشیەکانى تر؛ ئەم تاعونە سزایە خودا دەینێرێت، وبۆ ئیماندرارا ڕەحمەتە وئەگەر مسوڵمان تووشی بوو لە شوێنێکدا ولەوێ ئارامی گرت وداواى پاداشتی کرد لە خودا بەهۆی توشبوون بەم نەخۆشیە، وبزانێت ئەوەى خودا نەینووسیبێت تووشی نابێت؛ ئەوا خواى گەورە وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا سمعتم به بأرض فلا تقدموا عليه، وإذا وقع بأرض وأنتم بها فلا تخرجوا فراراً منه) واتە: (ئەگەر سەبارەتی -سەبارەت بە ئەم نەخۆشییانە- بیستتان لە شوێنیکدا ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون ئەوا بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شوێنە دەرمەچن). ئەگەر تاعون لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد نابێت بچین بۆ ئەو شوێنە؛ چونکە چوون بۆ ئەوێ هۆکاری تیاچوونی نەفسە، وئەگەر لە شوێنێکدا ئەم تاعونە تەشەنەى کرد ئەوا نابێت بۆ خۆ دەرباز کردن لەوێ دەربچین، چونکە هەرچەندە ڕا بکەیت لە قەدەری خودا ئەگەر داببەزێت بەسەر شوێنێکدا ئەوا ئەم ڕا کردنە هیچ سوودی نابێت؛ ودەبێت لە حاڵەتی تەنگانەدا مرۆڤ تەنها بۆ لای خودا بگەڕێتەوە ولێی بپاڕێتەوە. ونهێنی پاداشتی شەهید بۆ ئەو کەسەی ئارام دەگرێت وداواى پاداشت دەکات بەهۆی توشبوون بە تاعون: ئەوەیە کە مرۆڤ ئەگەر لە شوێنێکدا بوو تاعون تێیدا تەشەنەى کرد بەهۆی ئەوەى ژیانی خۆشدەوێت ئەوا دەیەوێت دەربازی ببێت وڕا بکات لەو شوێنە، بەڵام ئەگەر مایەوە وئارامی گرت وداواى پاداشتی لە خودا کرد وبزانێت ئەوەى خودا نووسیویەتی تەنها ئەوە تووشی دەبێت، وپاشان بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد، ئەوا لێرەدا وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسرێت وئەمیش لە نیعمەت وبەخشینەکانى خوای گەورەیە -عَزَّ وَجَلَّ-.