شوێنی سەرئاو کردن وئاودەستخانەکان جن وشەیتانەکان تێیاندا ئامادە دەبن، ولەوێ چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەى زیان بە نەوەکانى ئادەم بگەیەنن وتووشی کێشەیان بکەن چونکە شوێنێکە تێیاندا عەورەت ئاشکرا دەبێت، وناوی خودا لەو شوێنانە ناهێندرێت، بۆیە دەبێت مسوڵمان ئەگەر چووە سەرئاو (توالێتەوە) بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم لە هەموو شەیتانێکی نێر ومێ).