شیکردنەوەى فەرموودەکە: هەرمسوڵمانێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، ئەوا با نزیکی شوێنی نوێژی جەژن نەبێتەوە و لەگەڵ خەڵکیدا نوێژ نەکات، چونکە نابێت مسوڵمان واز لە قوربانیکردن بهێنێت لە ڕۆژانى جەژنی قورباندا ئەگەر تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، چونکە قوربانیکردن پەرستنێکی مەزنە ودروشمێکی جەژنی قوربانە -عید الأضحى-یە، وزۆرینەى زانایان -الجمهور- لەسەر ئەو ڕایەن کە سونەتێکە جەختی لەسەر کراوەتەوە -سنة مؤکدة-، وهەندێک لە زانایان دەڵێن واجبە لەسەر ئەو کەسەی تواناى هەبێت.