لەم فەرموودەیەدا فەرمانکراوە بە هاوەڵان وئەهلی قورئان؛ بەوەى نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، چونکە خواى گەورە تاکە (ویترە) لە زاتی مەزنیدا ولە سیفات وکردەوەکانیدا وتاکی (ویتری) خۆشدەوێت. مەبەست لە ئەهلی قورئان: ئەوانەیە کە باوەڕیان بە قورئان هەیە بە شێوەیەکی گشتی، ئەوەى دەیخوێنێتەوە وئەوەیشی کە نایخوێنێتەوە، ئەگەرچیش فەرموودەکە زیاتر سەبارەت بە ئەوانەیە کە دەیخوێننەوە و لەبەری دەکەن، وخەتابی دەڵێت: مەبەست ئەوانەیە کە دەیخوێننەوە و لەبەرى دەکەن، بەتایبەت باسی ئەوان کراوە، چونکە ڕێز وپلەپایەى تایبەتیان هەیە وئاماژەیە بۆ گرنگی پێدانیان، بۆیە پێویستە هاوەڵان وئەهلی قورئان گرنگی بە نوێژی ویتر بدەن، ئەگەرچیش لە هەموو مسوڵمانێک داواکراوە کە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، بەڵام ئەهلی قورئان تایبەتمەندی خۆیان هەیە لەسەر خەڵکی تر، چونکە ئەوانە نمونە و(قدوە)ن بۆ خەڵکی، چونکە زانستیان هەیە کە هاندەرەوە بۆ پەرستنەکان وکردەوە چاکەکان لەکاتێکدا خەڵکی تر ئەم زانستەیان نییە، بۆیە شایستەترە فەرمان بە ئەوان بکرێت.