بە هۆی خۆرگیرانەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى بانگی خەڵکی بکات لە هەموو شوێنەکان بۆ ئەوەى کۆ ببنەوە ونوێژ بکەن ونزا بکەن بۆ ئەوەى خودا لێیان خۆش بێت وڕەحمیان پێبکات ونیعمەتە ئاشکرا ونهێنیەکانیان پێ ببەخشێت وبۆیان بەردەوام بکات. لە مزگەتەکەى کۆبوونەوە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش کەوت بۆ ئەوەى پێشنوێژی بکات، ونوێژێکی کرد کە وەکو نوێژە ئاساییەکانى تر نەبوو؛ بێ ئەوەى قامەت بکرێت نوێژی دەستپێکرد، تەکبیرەی ئیحرامی کرد، پاشان دوو ڕکوع ودوو سوجدەی برد لە ڕکاتێکدا، پاشان دوو ڕکوع ودوو سوجدەی برد لە ڕکاتێکی تردا، واتە چوار جار ڕکوعی برد وچوار جار سوجدەی برد لە دوو ڕکاتدا.