ئەم فەرموودەیە باسی دەربڕینی خۆشەویستی دەکات بۆ برای ئیماندار، کاتێک پیاوێک دانیشتبوو لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی:من ئەو پیاوەم خۆشدەوێت، مەبەستی پیاوێکە باسنەکراوە کێیە کە بە لای ئەواندا تێپەڕی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پیاوەکەى فەرموو: ئایا پێیت وتووە (زانیویەتی کە خۆشت دەوێت؟)، وپیاوەکەش دەستبەجێ فەرمانەکەى پێغەمبەری جێبەجێکرد -صلى اللە علیە وسلم- وبە پیاوەکەى ڕاگەیاند کە لە پێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت وئەویش بە جوانترین شێوە وەڵامی دایەوە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە ئەگەر پیاوێکی مسوڵمان برایەکی مسوڵمانێکی خۆشبوێت یان ئافرەتێکی مسوڵمان خوشکێکی مسوڵمانی خۆش بوێت ئەوا با پێی بڵێت: من تۆم خۆشدەوێت لە پێناوى خودا، چونکە ئەم قسەیە دەبێتە هۆی زیاد بوون وپتەبوونی خۆشەویستی لە نێوانیان؛ چونکە ئەگەر مرۆڤ بزانێت براکەى خۆشی دەوێت ئەوا ئەویش خۆشی دەوێت، ودڵەکان یەکگرتوو وتەبا دەبن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (الأرواح جنود مجندة ما تعارف منها ائتلف، وما تناكر منها اختلف) واتە: (ڕۆحەکان چەند کۆمەڵێکن -لە یەکگرتندا وناکۆکیدا- ئەو ڕۆحانەی لەسەر هەمان ڕێڕەو* بن یەکدەگرن، وئەوانەیشی ڕێڕەویان جیاواز بن ناکۆک دەبن). *(ڕێڕەو: مەبەست بیروباوەڕ ومەنهەج وخێر وچاکە وڕەوشتە جوانەکانە)