لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە (نامێنێت)». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

ماناى فەرموودەکە: ئاگاداری زۆر سوێند خواردن بن لە کاتى کڕین وفرۆشتندا ئەگەر ڕاستگۆش بن؛ چونکە زۆر سوێند خواردن هۆکارە بۆ درۆکردن، بۆ نمونە دروست نییە مرۆڤ بڵێت: والله بە سەد کڕیم ئەگەرچیش ڕاست بکات، وئەگەر بە سەد نەیکڕی بێت وبە هەشتا بێت ئەوا ئەمە ترسناکترە، چونکە لێرەدا بە درۆوە سوێندی خوارد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەمە کردووە، وباسی ئەوەى کردووە کە سوێندخواردن لە کڕین وفرۆشتندا هۆکارە بۆ کڕین یان فرۆشتنی شتومەک، پاشان خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزی لەو شتومەکە یان داهاتە ناهێڵێت؛ چونکە ئەمە دەستکەوتە -داهاتە- لەسەر سەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نراوە وسەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو سەرپێچیکردنی فەرمانى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.