پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شەرابێک کە لە هەنگوین دروستکرا بێت کە پێی دەووترێت (الْبِتْعِ)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامێکی گشتگیری دایەوە وماناکەى ئەوەیە گرنگ نییە چی ناوێکی هەبێت ئەگەر ناوەڕۆک وڕاستیەکە هەمان شت بێت. هەرخواردنەوەیەک یان هەرشتێکی تر کە ببێتە هۆی سەرخۆشکردنی مرۆڤ ئەوا وەکو مەی (ئارەق) وایە وحەرامە؛ جا لە هەرشتێک دروستکرا بێت. وئەمیش لە نیشانەى (جوامع الکلم)ە کە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشراوە کە هەندێک وشەی کەم دەڵێت بەڵام واتایەکی زۆر دەبەخشن وجوان ڕوونکردنەوەی پەیامی پەروەردگارە، بۆیە لە ماوەى ژیانیدا ئەوەندە زانستی بەخشی کە دەبێتە هۆی ئاسوودەیی مرۆڤ لە دونیا ودواڕۆژدا؛ ئەمیش بریتیە لە شەریعەتی ئیسلام کە ئەگەر مرۆڤەکان وکۆمەڵگاکان دەستی پێوەبگرن وبە جوانی جێبەجێی بکەن ئەوا لە دونیادا ئاسوودە دەبن وناڕەحەتی وکێشە نامێنێت پێش پاداشتی نەبڕاوەی قیامەت.