لەم فەرموودەیەدا ئاگادارکردنەوەی تێدایە دژی شەیتان، وهۆشداری تێدایە سەبارەت بە هاوەڵبوونی لەگەڵ مرۆڤ لە کردەوەکانیدا، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت وخۆی بپارێزێت وهەڵنەخەڵەتێت بەوەى شەیتان دەیڕازێنێتەوە، ئەو خواردنەی مرۆڤ ئامادەى دەکات بەرەکەتی تێدایە، ومرۆڤ نازانێت بەرەکەت لە کوێی ئەو خواردنەیە لەوەى خواردوویەتی یان ئەوەى لەسەر پەنجەکانی جێماوە یان ئەوەى لەسەر دەفر وقاپەکە ماوەتەوە یان ئەو پارووەى کە کەوتووەتە سەر زەوی، پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت وهەموو خواردنەکە بخوات بۆئەوەى بەرەکەتی بەر بکەوێت، وبنچینەى بەرەکەت بریتیە لە زیادبوون وجێگیر بوونی خێر وسوود لێوەرگرتنی، ومەبەست لێرە: ئەو خواردنەیە بەهۆیەوە مرۆڤ هێز و وزەی دەستدەکەوێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان ولە زیان دەیپارێزێت، ولێرەدا هەندێک سوود هەیە کە زانایانی بواری پزیشکی باسیان کردووە ئەویش ئەوەی لە پاش خواردن نینۆکەکان شتێک وەکو هۆرمۆن دەڕێژن کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدەن.