هاوەڵی بەڕێز ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- قسەی بۆ کۆمەڵێک کەس کرد کە شلڕەو بوون لە کردەوەکاندا وپێیانی ووت: ئێوە کردنی هەندێک تاوان بە کەمدەزانن چونکە نابینن سەرپێچی فەرمانى کێ دەکەن؟، لە لای ئێوە ئەو تاوانانە زۆر بچووکە، بەڵام لە لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە تاوانە گەورە فەوتێنەرەکان بوون چونکە ئەوان دەیانزانى سەرپێچی فەرمانی کێ دەکەن، وهەروەها بەهۆی ترسیان لە خودا وهەستکردنیان بە چاودێری ولێپرسینەوەى نەفسیان بوو.