لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو ڕەشەکە -الأسودین- بکوژن لە کاتی (ئەنجامدانى) نوێژدا: مار ودووپشک». صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Bayani

ئەم فەرموودە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کردەوەیەکی چاک وداواکراوە کە مار ودووپشک بکوژرێت ئەگەرچیش مسوڵمان لە کاتى نوێژ ئەنجامدان بێت؛ چونکە فەرمان لەسەر کوشتنی ئەم ئاژەڵە زیانبەخشانە هاتووە وهەروەها کردەوەى کوشتنەکە دیاریکراوە ونوێژ پوچەڵ ناکاتەوە.