لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەت لە یەکتر مەکەن، (بە شێوەیەک) داوا بکەن نەفرەت وتوڕەیی خوا (لەسەر کەسێک بێت)، ونە (بە نزاکردن بە) چوونە نێو دۆزەخ». حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

ئەم فەرموودەیە نەهی دەکات لە ئیمانداران بەوەى نزا بکەن لەسەر یەکتر بە جۆرەکانى نزا کردن، ئەوانیش بە نەفرەت لێکردن وتوڕەیی بوونی خواى گەورە وچوونە نێو دۆزەخ، ئەمیش مەزنی نزا کردن وئەم جۆرە نزایانەش دەردەخات لە لای خواى گەورە.