ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەوە ڕووندەکاتەوە لەم فەرموودەیەدا ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیویستایە سەفەر بکات؛ دەچووە سەر پشتی وشترەکەى، ودەیووت: الله أکبر، سێ جار، وپاشان ئەم نزا مەزنەى دەفەرموو، کە گەلێک واتاى مەزنی تێدایە وەکو پاک وبێگەردی خواى گەورە ودووری ئەو زاتە لە کەموکورتی، وهەروەها بێ پێویستی بوونی ئەو زاتە، وهەستکردن بە نیعمەتی خواى گەورە لەسەر بەندە، ودانپێدانان بە لاوازى بەندە وبێ توانایی وبێ هێزی وجەختکردنەوە لەسەر ئەوەى بەندە بەردەوام پێویستە بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە وداوا لەو زاتە مەزنە بکات -سبحانه وتعالى-، پاشان داواکردنی خێر وفەزڵ وتەقوا وسەرکەوتنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى خواى گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازییە، وهەروەها تەوەکول (پشت بەستن)ی بەندەی تێدایە بە خواى گەورە لە هەموو کاروبارێکیدا، وداواکردنی پاراستنی نەفس وخێزان وئاسانکردنی ناڕەحەتیەکانی تێدایە، وهەروەها پەناگرتنی بە خواى گەورە تێدایە لە شەڕ وزیانەکان؛ لە سەفەرەکەى بە سەلامەتی بۆ لای خاوخێزانەکەى بگەڕێتەوە بە جۆرێک تووشی هیچ زیان وناڕەحەتیەک نەهاتبن، وئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- لە گێڕانەوەیەکی تردا دەیگڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەر بگەڕایەتەوە ئەم نزایەی دەفەرموو: (آيبون:گەڕاینەوە)، (تائبون:بە پەشیمانی لەتاوان)، (عابدون: وهەروەها به پەرستش بۆ خودا)، (لِربنا حامدون:وسوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان): سوپاسگوزارین بۆ سەلامەت بوون وگەڕانەوەمان، وئەگەر لە شوێنێکی بەرز بووایە، دەیووت: الله أکبر، ئەمیش وەکو سادەبوونێک -تواضعێک- بەرامبەر مەزنی خواى گەورە، چونکە لەوەیە مرۆڤ لە شوێنی بەرزدا نەفسی خۆی بە بەرز دابنێت وشەیتان وەسوەسەی بۆ دروست بکات بۆیە ئەم زیکرە دەووترێت، وپاشان فەرمووی: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له:هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییه كه شایستەی پەرستن بێت جگه له -الله-ی تاك و تەنیای بێ هاوەڵ نەبێت): ئەمیش بۆ دانپێدانان بەوەى خواى گەورە تاکە لە خودایەتیدا -لە پەرستنیدا- ولە پەروەردگارێتیدا و (لە ناو وسیفاتەکانیدا)، وخواى گەورە خۆشەویستانی خۆی (ئەولیاکانی) وسەربازەکانى سەردەخات بەسەر کافر (بێباوەڕەکان).