لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی (ڕاستەقینەى) خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە (بانگەشەی بۆ دەکات) باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

Explanation

ئەم فەرموودەیە هاتووە بۆ ئاگادارکردنەوە لەسەر کردەوەیەک کە خەڵکی لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلامدا) دەیانکرد؛ ئەویش بریتی بوو لەوەى کەسێک بانگەشەی دەکرد کەسێکی تر باوکیەتی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی سەرەڕای ئەوەیشی دەیزانی ئەم بانگەشەیەى درۆیە وحەڵاڵ نییە بۆ هیچ کەسێک ئەم کارە ناڕەوایە بکات، مرۆڤ دەبێت لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە خۆی بداتە پاڵ باوکی وباوباپیرانی ڕاستەقینەى خۆی، بۆ نمونە ئەگەر باوکی لە هۆزێکی دیاریکراو بوو وکەسەکە پێی وا بوو ئەم هۆزە گرنگی وناوداری کەمترە لە هۆزێکی تر؛ بۆیە دەڕوات خۆی دەداتە پاڵ هۆزە بەهێزەکە بۆئەوەى ڕەچەڵەکی ناودار بێت وخەڵکی تانەى لێنەدەن بەهۆی هۆزە ڕاستەقینەکەى، هەرکەسێک ئەم کارە بکات؛ هەڕەشەى لێکراوە بە قەدەغەکردنی لە چوونە بەهەشت.