هەندێک حوکم تایبەت بوو بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهیچ کەسێکی تر ناگرێتەوە. لەوانەش: دەتوانێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ هەر ئافرەتێک کە خۆی پێببەخشێت بۆ هاوسەرگیری کردن بە بێ هیچ مارەییەک، ئافرەتێک هات وخۆی پێبەخشی بۆئەوەى ببێت بە یەکێک لە خێزانەکانی. سەیری کرد بەڵام نەیویست هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام ڕەتی نەکردەوە بە قسەکردن، هەندێک لێی دوور کەوتەوە ودانیشت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لە من مارەی بکە ئەگەر تۆ ناتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. چونکە مارەیی داواکراوە لە کاتی هاوسەرگیریدا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا هیچ شتێکت هەیە وەکو مارەیی پێی ببەخشیت؟. پیاوەکە ووتی: هیچ شتێکم نییە جگە لە ئەم ئیزارەم* نەبێت. وئەگەر وەکو مارەیی بیبەخشێت بە ڕووتی دەمێنێتەوە وئیزاری نابێت، پێی فەرموو: (شتێک بدۆزەرەوە ئەگەر ئەڵقەیەکیش بێت لە ئاسن)، کاتێک پیاوەکە گەڕا و هیچ شتێکی نەدۆزییەوە. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا هیچ شتێک لە قورئانت لەبەرە؟)، پیاوەکە ووتی: بەڵێ. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى -لەبەرتە- لە قورئان، فێری بکەیت، ئەمە مارەیی هاوسەرگیریەکەتانە). *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهتد)