ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری خودا ووت -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە قیامەتدا ئەگەر خەرجی بکەم بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە وپێداویستیەکانیان جێبەجێ بکەم، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؟ یان پاداشت بۆ من نییە چونکە دەبێت من ئەمە ئەنجام بدەم چونکە ئەوان منداڵی منن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان.