عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی عەرەفەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە عەرەفاتدا، ڕێگەى دا بەو کەسەی کە نەعلی دەستناکەوێت؛ خوف* لە پێ بکات، وباسی ئەوەى نەکرد کە دەبێت خوفەکە لە خوارەوەى گوێزنگەکانەوە ببڕدرێن، وهەروەها ڕێگەى دا بە لەبەرکردنی شەرواڵ** بۆ هەرکەسێک ئیزاری^ دەستنکەوت، ومەرجی ئەوە دانەنا کە دەبێت بکرێتە یەک پارچە، ئەمیش وەکو ئاسانکاریەک لەسەر مسوڵمانان لە لایەن خودای دانا وحەکیمەوە -سبحانه وتعالى-. *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستکراوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە کە هەردوو پێیەکان دەچێـتە نێویانەوە ودووراوەتەوە وەکو پانتۆڵ وبێجامە وشەڕواڵ)، ^(ئیزار: جلێکە لە یەک پارچەیە وەکو -خاولی ودزداشە- وایە بەڵام لە ناوک بەرەو خوارەوە لەبەر دەکرێت)