لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مافەکان دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا، تەنانەت تۆڵە دەکرێتەوە لەو بەرانەى قۆچدارە بۆ ئەو بەرانەی کە بێ قۆچە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

ستەملێکراو تۆڵە دەکاتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە لە ڕۆژی قیامەتدا، هەتاوەکو تەنانەت تۆڵە دەکرێتەوە لەو بەرانەى قۆچدارە بۆ ئەو بەرانەی کە بێ قۆچە چونکە ئەو قۆچی شکاندووە، وپەروەردگارت ستەم لە هیچ یەکێک ناکات.