سەمورەی کوڕی جوندوب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە تەمەنی بچووک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وزۆر لە فەرموودەکانى پێغەمبەری لەبەر دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، وهیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە فەرموودەکان بگێڕێتەوە مەگەر ڕێز گرتن نەبێت لە ئەو هاوەڵانەى کە تەمەنیان لە ئەو گەورەتر بوو (چونکە ئەم هاوەڵانە زیاتر فەرموودەیان دەگێڕایەوە بۆیە ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆیان فەرموودەی نەدەگێڕایەوە لە سەردەمی ئەواندا).