لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ (جەهەنەم) دەهێندرێت حەفتا هەزار زیمامی پێوەیە (زیمام بە واتاى: گوریس یان پەتی ئەستوور یان زنجیر) دێت، و لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشتە هەیە کە بەو گوریسە دۆزەخ ڕادەکێشن.