لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، سەردەمانێک دێتە سەر خەڵکیدا؛ بکوژ نازانێت بۆچی کوشتنی ئەنجامداوە، وکوژراویش نازانێت لەسەر چی کوژراوە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند بە خواى گەورە دەخوات کە سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا بکوژ نازانێت بۆچی خەڵکی دەکوژێت، وئەوەى کوژراوە نازانێت بۆچی کوژراوە وئەمیش بەهۆی زۆربوونی کوشتنەوە.